ژمارەیەک چالاکوانی سۆران دیواری قوتابخانەکان بەئاڵای کوردستان دەنەخشێنن
K24 – سۆران:
دوو چالاكوانی سۆران ده‌ستیانداوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی خۆبه‌خشانه و دیواری قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچەیە به‌ئاڵای كوردستان و تابلۆی سه‌رنج راكێش ده‌نه‌خشێنن، ماوه‌ی 15 رۆژه ده‌ستیان پێكردووه و بڕیاره ئەم هەڵمەتە ته‌واوی قوتابخانه‌كانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بگرێته‌وه.
دوو چالاکوانی سۆران 15 رۆژە دەستیانداوەتە هەڵمەتی هێلکاریکردن کە دیواری قوتابخانەکان بە ئاڵای کوردستان و تابلۆی سەرنج راکێش دەنەخشێنن، هەروەها وێرای کارکردن لەسەر پەرەدان بە هەستی نەتەوەیی قوتابییان، دەیانەوێت کار لەسەر دەروون درووستی قوتابییش بکەن.
سیروان شێخ، چالاكوان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "15 رۆژە ئێمە هەڵمەتێکی ژینگەیی نیشتمانیمان راگەیاندووە لە درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر دیواری قوتابخانەکان وەک رەمزێکی نەتەوەیی و جوانی ژینگەیی".
هەروەها سومه‌ییە عه‌بدولقادر، چالاکوانێکی دیکەی بەشداربوو لە هەڵمەتی هێلکارییەکە، دەڵێت: "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو هەڵساین بە درووست‌کردنی ئاڵای کوردستان لە تەواوی قوتابخانەکان و لە 80 قوتابخەنە کاری نوێکردنەوە و درووستکردنمان کردووە، ئەوەی بۆ من بووەتە جێگای سەرنج دڵخۆشی قوتابییانە بە درووست‌کردنی ئەم ئاڵایانە".
جگه له‌ئاڵای كوردستان دیواری قوتابخانه‌كان به‌تابلۆی ماناداری دیكه نه‌خشێنراون، تابلۆكان بۆ مامۆستا و قوتابییان سه‌رنجڕاكێشن و سیمایه‌كی جوانیشی به‌قوتابخانه و گه‌ڕه‌كه‌كانیش به‌خشیوه.
لەلایەن خۆیەوە حه‌سیبه سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بە کوردستان24ـی گوت: خۆی لە بنەڕەتدا دیواری قوتابخانەکەمان دیوارێکی سادە و ساکار بوو، بەڵام ئێستا ئاڵای کوردستانی لەسەر نەخشێندراوە و لە پاڵ ئەوەش کۆمەڵێک وێنەی جوانی هونەری مانادار و زانستی بۆ دیواری قوتابخانەکان ئەم دەڤەرە درووستکراوە، هەڵبەت سوودی زۆری دەبێت بۆ قوتابییان و هەم سیمایەکی جوانیش دەبەخشێت.
جگه له چالاكوانانی رێكخراوی وار، ئاڤاشینیش ده‌ستیانداوه‌ته هه‌ڵمه‌تیكی هاوشێوه و هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ئامانجیانه دیواری ته‌واوی قوتابخانه‌كانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران به ئاڵای كوردستان و تابلۆی دیكه‌ی هۆشیاری بنه‌خشێنن.