لوید ئوستن داوای پارەی زیاتر لە کۆنگرێس دەکات بۆ ئۆکرانیا

لوید ئوستن
لوید ئوستن

K24 - هەولێر

نووسینگەی راگەیاندنی پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ روستەم ئۆمیرۆڤ هاوتا ئۆکراینییەکەی قسەی کردووە و بەڵێنی داوە داوای هاوکاری دارایی زیاتر لە کۆنگرێس بکات، بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتییە سەربازییەکان.

ئیدارەی ئەمەریکا داواکارییەکی بودجەی زیادەی بۆ کۆنگرێس ناردووە، کە زیاتر لە 60 ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی پێنتاگۆنئاماژەی بەوەشکرد، لۆید ئۆستن وەزیری، بەرگری ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا کردووە، لەوکاتەدا گفتوگۆ لەسەر بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا کرا، وەزیری بەرگری ئەمەریکاش دووپاتیکردەوە، کە داوای هاوکاری دارایی زیاتر لە کۆنگرێس دەکات بۆ ئۆکرانیا.

رووسیا یاداشتێکی بۆ وڵاتانی ناتۆ سەبارەت بە دابینکردنی چەکی رۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا ناردووە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیاش ئاماژەی بەوەداوە، هەر بارێک کە چەکی تێدابێت بۆ ئۆکرانیا، دەبێتە ئامانجێکی شەرعی بۆ سوپای رووسیا.