لووتكه‌ی قاهیره جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
لووتکەی قاهیرە دەستیپێکرد و له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، چه‌ندین وڵات به‌شدارییان کردووە لەنێویاندا ئیسرائیل له‌و لووتكه‌یه بەشدارە، تونس و جه‌زائیر ره‌تیانکردبووەوە به‌شداری بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌بوو، هاوكات لووتكه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) لووتکەی قاهیرە دەستیپێکرد و له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، چه‌ندین وڵات به‌شدارییان کرد لەنێویاندا ئیسرائیل له‌و لووتكه‌یه بەشداربوو، هاوكات تونس و جه‌زائیر ره‌تیانکردبووەوە به‌شداری بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌بوو و زۆربه‌ی به‌شداربووان گوتاری وڵاته‌كانیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی غه‌ززه و جه‌نگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشكه‌ش كرد و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان خسته‌ڕوو.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گوتاره‌كه‌یدا كه له به‌رده‌م ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی لووتكه‌ی قاهیره پێشكه‌شی كرد، جه‌ختیكرده‌وه جه‌نگی غه‌ززه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ سیسته‌می جیهانی كه له به‌رانبه‌ر پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كاندا كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، شكستی هێناوه.
سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات به هه‌موو پێوه‌رێك كۆمه‌ڵكوژییه و تێیدا "ئیسرائیل جیاوازی له‌نێوان هیچ كه‌سێكدا ناكات و هه‌موو هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه."
ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئێستا كاتی هاتووه كۆتایی به‌و دێوزه‌مه بێت كه به‌سه‌ر منداڵانه‌وه‌یه. هاوكات داوای راگرتنی جه‌نگی كرد له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ردوولا.
هاوكات عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی كوشتن و ترساندنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنێكی درێژخایه‌ن، كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌ر نابێت.
جيمس كليفرلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی قاهیره‌دا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ململانێكان ته‌شه‌نه نه‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌م بكه‌نه‌وه. هاوكات خۆشحاڵی خۆی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌ربڕی.
له‌لای خۆیه‌وه شاعه‌بدوڵڵای كوڕی حوسێن، شاری ئوردن جه‌ختیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی له غه‌ززه هه‌یه رابگرن. گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ساته به‌رده‌وام بێت، ناوچه‌كه ده‌خاته سه‌ر لێواری ئاگرێكی گه‌وره. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات به‌تایبه‌ت بێبه‌شكردنی هاووڵاتییان له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، تاوانی جه‌نگه.
حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه، پادشای به‌حره‌ین له گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، كه له به‌رامبه‌ردا هه‌مان ئه‌و مافه‌ش به ئیسرائیل بدرێت. گوتیشی، به‌بێ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافه بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی به‌خۆوه نابینێت.
مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین له به‌رده‌م ئاماده‌بووانی لووتكه‌كه‌دا گوتی، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین رووبه‌ڕووی ئامێر و ئامرازه جه‌نگییه دڕه‌نده‌كانی ئیسرائیل بووه‌ته‌وه. گوتیشی، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له خاكی خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری ده‌كات.
محه‌ممه‌د وه‌له‌د شێخ غه‌زوانی، سه‌رۆكی مۆریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م به‌شداربوونی لووتكه‌ی ئاشتی قاهیره خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هیچی دیكه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كوڵێت، پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات.
شارل میشال، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی به ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی لووتكه‌ی قاهیره‌ی راگه‌یاند، ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی رووبه‌ڕووی هێرشی "تیرۆریست"ـیانه‌ی حه‌ماس ببێته‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا. به پێویستیشی زانی هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی درێژخایه‌ن بێت و پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بكرێت.
جۆرجی میلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا له گوتاره‌كه‌یدا به پێویستی زانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ردوولا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان بن.
پیدرۆ شانشێز، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا رایگه‌یاند، لووتكه‌ی قاهیره پێویسته هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بێت بۆ رووداوێكی مێژوویی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كان.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان له گوتاره‌كه‌یدا به پێویستی زانی ئاڵۆزی و ته‌نگژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كۆتاییان پێ بهێنرێت، به پێویستیشی زانی میسر و ئوردن ئه‌ركه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له گوتاره‌كه‌یدا به پێویستی زانی ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته غه‌ززه. ناوبراو ترسی خۆیشی نیشان له ته‌شه‌نه‌كردنی ململانێی ئایینی له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه مووسا فه‌قێ، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌فریقا پێی وابوو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌كات.