زیانەکانی شەڕ لە ماوەی 15 رۆژ لە کەرتی غەززە

سنوور ئالانی
سنوور ئالانی

K24 – هەولێر:

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس 15 رۆژی تەواوکرد و زیانە گیانی و ماددییەکانیش بەپێی ئامارەکان گەورەن.

دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.

بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 15 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 469 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 500ـیان منداڵن و زیاتر لە 15 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی بە ژمارە زیانە گیانی و ماددییەکانی شەڕ لە کەرتی غەززە لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا دەخاتەڕوو.