چەند خۆراکێکی بە سوود پشتگوێ خراون

K24 - هەولێر

هەندێک خۆراک هەن کە کۆمەڵێک سوودی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام بەهۆی پشتگوێ خستنیان، سوود لە ریشاڵ و ڤیتامینەکانیان ناکەین.

ئەو خۆراکانە چین پشتگوێ خراون؟

سەلەمۆن و برۆکۆلی، خۆراکی تەندروستی باشن کە سوودێکی زۆریان هەیە، بۆ سەرجەستە، برۆکۆلی بە شێوەیەکی گشتی بە یەکێک لەو خۆراکە نایابانە دادەنرێت کە پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری دەکەن بیخۆین، بەڵام پشتگوێمان خستووە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ریشاڵ. هەروەها یەکێکە لەو خۆراکانەی کە یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە شێرپەنجە.

ماسی خۆراکێکە کە بەهایەکی گرنگی هەیە، لە بەدەستهێنانی ئۆمێگا 3 و ڤیتامین B3، کە بەجۆرێکە لە خۆراکەکانی تردا نییە. شەربەتی گوێزی هیندی، دەوڵەمەند بە نیترات یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک زیاد دەکات. بۆ ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن زۆر باشە و یارمەتییان دەدات لە باشتر کردنی جەستەیان.

ئا: لاڤین عومەر