سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: شەڕەتەقەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چەند خولەکێک بووە
K24 – هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەڕە تەقە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداو و دواتر دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداوە، شەڕەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەردەوام بووە و دواتر دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە و ئێستا رەوشەکە ئارامە.