به وێنه.. لەیلا فەریقی سەردانی کوردستان24 دەکات
K24- هەولێر:
لەیلا فەریقی هونەرمەندی ناسراوی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016 ، سەردانی نووسینگەی سەرەکی کوردستان 24 ی کرد لە شاری هەولێرو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی دیکه‌ی به‌شه‌كانەوە بە گەرمی پێشوازی لێ‌کرا.
فەریقی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیكردنی کوردستان24، هیوای سەرکەوتنی بۆ پڕۆژەکە خواست، هاوكات باسی لە بەرنامەی داهاتووی خۆی کرد کە ئێستا سەرقاڵی چەند کارێکی هونەرییە.
فەریقی، خەڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و له وڵاتی سوێد ده‌ژی و ئێستا به سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و خاوه‌ن 4 ئەلبوومی گۆرانییه بەناوەکانی (ئەستێرە، سیاچەمانە، ئەوین و ئازار، من هەڵە بووم)، ئێستاش سه‌رقاڵی چەند به‌رهه‌مێكی نوێییە.