کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2023، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور و هەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 28 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى