سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ دەكات

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هەولێر:

به‌هۆی شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە قەرەچوغ، سه‌رۆك بارزانی له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خانه‌واده‌كانیانه‌وه‌ ده‌كات.

رۆژی دووشەممە 23ـی تشرینی یەكەمی 2023، سەرۆك مەسعود بارزانی لەرێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی هەردوو شەهید، شەهید عەقید قەهار جەوهەر قەهار و شەهید هاوڕێ جەوهەر رەحمان كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی پێ راگەیاندن.

پێشتریش سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سنووری مەخموور  رایگه‌یاندبوو، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی.

دوێنێ ئێواره‌ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەڕە تەقە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداو و دوو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون و دواتر دۆخەکە کۆنترۆڵکرایه‌وه‌.