نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو پڕۆژه‌كانی حه‌وزی ماسی له ته‌قته‌ق بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو ماسییه‌كانی سنووری ته‌قته‌ق بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی ماسی له‌و سنووره زیانیان به‌ربكه‌وێت و مایه‌پووچ ببن.
له گوندی قه‌سرۆكی سه‌ر زێی بچووك له سنووره‌كانی ته‌قته‌ق، نه‌خۆشی كه‌ڕوو له‌ناو ماسییه‌كانی حه‌وزه‌كانی ئه‌و سنووره بڵاوبووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه، خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی ماسی له‌و سنووره نه‌توانن ماسییه‌كانیان بفرۆشن و به‌مه‌ش زیانیان به‌ر بكه‌وێت و مایه‌پووچ ببن.
خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی حه‌وزی ماسی له‌و سنووره جارێك به‌هۆی دابه‌زینی نرخی ماسی و جارێكی دیكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو ماسییه‌كانیان و مردنیان، دوو جار زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
یه‌كێك له خاوه‌نی پڕۆژه‌كان 9000 ماسی تووشی نه‌خۆشی كه‌ڕوو بووه و هه‌ندێك له خاوه‌نی پڕۆژه‌كان و پسپۆڕانی كشتوكاڵی پێیان وایه، له‌لایه‌ك كه‌شوهه‌وا و له‌لایه‌كی دیكه جۆری خواردن (عه‌له‌ف) دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ماسییه‌كان تووشی نه‌خۆشی ببنه‌وه.
خاوه‌ن پڕۆژه‌كان پێیان وایه خودی خۆیان كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه بوونی كوره‌ی سووتاندنی ماسییه نه‌خۆشه‌كان هاوشێوه‌ی مریشكی نه‌خۆش-یان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای مردنیان، بسووتێندرێن و نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ ئه‌وانی دیكه نه‌گوازرێته‌وه.
ساڵانه له هه‌ردوو وه‌رزی پاییز و به‌هاردا، نه‌خۆشی له‌ناو ماسییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌و دوو وه‌رزه‌دا كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماسییه‌كان ده‌بێت و دووچاری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه و ئه‌و نه‌خۆشییه له ماسییه‌ك بۆ ماسییه‌كی دیكه و له حه‌وزێكه‌وه بۆ حه‌وزێكی دیكه ده‌گوزارێته‌وه، له ئه‌نجامیشدا خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی ماسی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.