دلۆڤان نه‌قشبه‌ندی: پڕۆژه‌ی پایسكۆل گرنگییه‌كی گه‌شتیاری به هه‌ولێر ده‌به‌خشێت
K24 – هەولێر:
پڕۆژه‌ی پایسكۆل بۆ پایسكلسواری و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بیرۆكه‌كه‌ی له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانراوه، هاوكات ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌كه گرنگییه‌كی گه‌شتیاری به هه‌ولێر ده‌به‌خشێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دلۆڤان نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ندازیاری شارشتانی و سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پایسكۆل له هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ولێر به‌وه ناسراوه، ره‌هه‌ندێكی مێژوویی، شارستانی و گه‌شتیاری هه‌یه، بۆیه دروستكردنی پڕۆژه‌ی بایسكۆل گرنگییه‌كی زیاتر به لایه‌نی گه‌شتیاری شاری هه‌ولێر ده‌دات، به‌تایبه‌تی كه پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌دۆسته.
دلۆڤان نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه، پێویستی به ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵێكی هه‌یه. گوتیشی، به‌كارهێنانی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه به خۆڕایی ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه دروستكردنی به هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاره‌بایه‌ی له پڕۆژه‌كه به‌رهه‌مدێت، بای 10 هه‌زار ماڵ ده‌كات. روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كاره‌بایه‌ی به‌رهه‌مدێت، به‌شێكی شه‌وان بۆ رووناكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری به‌كاردێت و ئه‌وه‌ی دیكه تێكه‌ڵ به كاره‌بای نیشتمانی ده‌كرێت و به‌سه‌ر هه‌موو شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی بایسكۆل ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو سایدی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر و ئامانجی بریتییه له دابینكردنی رێڕه‌وی پایسكیلسواری و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی پایسكیلسواری و وه‌رزش ده‌كه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی 60 مێگاوات كاره‌با له‌م پڕۆژه‌یه‌دا، كه له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مدێت و بۆ رووناكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه درێژییه‌كه‌ی 40 كیلۆمه‌تره و درێژترین رێڕه‌وی پایسكیلسوارییه له هه‌رێمی كوردستان كه هیچ یه‌كتربڕ و رێڕه‌وێكی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی تێدا نییه و به گاردڵایل پارێزراوه، هاوكات 40 هه‌زار دره‌خت به درێژایی رێڕه‌وه‌كه ده‌چێندرێت.