شاندی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزیری ئابووریی ئیمارات کۆبووەوە

شاندی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزیری ئابووریی ئیمارات کۆبووەوە (وێنە: هاژە غەفوور - کوردستان24)
شاندی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزیری ئابووریی ئیمارات کۆبووەوە (وێنە: هاژە غەفوور - کوردستان24)

K24 - هەولێر

شاندی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئابووریی و ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنەری ئیماراتی کۆبووەوە.

رۆژی دووشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2023، لەسەر داوای وەزارەتی ئابووری ئیمارات، شاندی دەستەی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەردانی وڵاتی ئیماراتی کرد. ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی دەستەی وەبەرهێان لەگەڵ عەبدوڵڵا بن توق ئەلمەری، وەزیری ئابووریی ئیمارات و بریکاری بەڕێوەبەرانی بواری وەبەرهێنان لەو وڵاتە کۆبووەوە.

هاژە غەفوور، نێردراوی کوردستان24 بۆ ئیمارات لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەکەوە رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆری ئەزموونی وەبەرهێنانی ئیمارات و گواستنەوەیەتی بۆ هەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بووژانەوەی ئابووری لە رێگەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی بازرگانی، پیشەسازی و گەشتیاری.

‎نێردراوی کوردستان24 ئـاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی سەردانەکەدا زنجیرەیەک وۆرک شۆپ لە ئیمارات بە ئامانجی هاوبەشکردنی مۆدێڵی گەشەپێدانی ئابووری ئیمارات رێکدەخرێت.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، نزیکەی 150 کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و بەبڕی 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتە جیاوازەکاندا کردووە. بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵانە بایی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کاڵا و شمەک لە ئیماراتەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئیمارات بە چوارەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە دوای تورکیا، ئێران و چین دادەنرێت و ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان بووەتە دەروازەی گرنگیی بازرگانی بۆ هاوردەکردنی شمەک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیاوە. هەروەها ساڵی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئیماراتەوە توانی یەکەم بەرهەمی هەناری خۆی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات.