ئەفغانستان: شەڕی چەکداری لە نێوان دوو گرووپی ناو ریزەکانی تاڵیبان روویدا

K24 - هەولێر

لە پارێزگای غور کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەفغانستان، پێکدادانی چەکداری لە نێوان گرووپەکانی تاجیک و پشتونی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان روویدا.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان و سەرچاوە سەربەخۆکان بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاند، " بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی پارێزگای غور، پێکدادان لە نێوان دوو لایەنی تاڵیبان لە ویلایەتەکەدا روویداوە".

ئەو شەڕە چەکدارییە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی زارەکی لە نێوان پاسەوانانی ناو ناوەندی فەرماندەیی ئاسایشی غور هات، دواتر شەڕەکە بە خێرایی تەشەنەی کرد، کاتێک یەکێک لە پاسەوانەکان تەقەی لە نەیارەکەی کرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، گرژیی نێوان لایەنی تاجیک و پشتون لە ئەنجامی شەڕ و ئاژاوەی زارەکی نێوان ئەو دووپاسەوانە هاتووە کە دواتر پەنایان بردە بەر بەکارهێنانی چەک و لە ئەنجامدا شەڕێکی چەکداری لە نێوان هەردوولا روویدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.

تا ئێستا ئەو زیانە گیانییەکانی ئەم رووبەڕووبوونەوەیە ئاشکرا نەکراون، بەڵام پێشتریش ململانێی ناوخۆیی لەنێوان چەکدارانی ئەو دوو گرووپە روویداوە و زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، لە شەڕێکی ئەم دواییەی نێوان گرووپەکانی پشتون و تاجیکییەکانی ناو تاڵیبان لە گوندی مزگەوتی سەفاد لە گەڕەکی بەهاراک لە پارێزگای تەخار، پێنج چەکداری تاڵیبانی پشتون کوژراون و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.

جێگای سەرنجە کە تاجیکەکان گرووپێکی نەتەوەین کە لە باکوور و ناوەڕاستی ئەفغانستان هەن. تاجیکەکان بە زمانی فارسی قسە دەکەن، سەر بە سەرکردەی سەربازی ئەحمەد شا مەسعودن کە دوو رۆژ پێش هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەر کوژرا.

لە کاتی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن ئەمەریکاوە، دۆخەکە گۆڕا و ژمارەیەکی زۆری گەنجانی تاجیکی پەیوەندییان بە تاڵیبانەوە کرد،