نزار شابیله: ده‌رچووانی زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر ده‌توانن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن
K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، هاوكات جێگری سه‌رۆكی زانكۆكه ئاماژه به‌وه ده‌كات قوتابیانی ده‌رچووی ئه‌م زانكۆیه ده‌توانن ئه‌ركێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگه بگێڕن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا نزار شابیله، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر له گوتارێكدا جه‌ختیكرده‌وه، ده‌رچووانی ئه‌م خوله‌ی زانكۆی كاسۆلیكی ده‌توانن له داهاتوودا خزمه‌تی زۆر به كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و ئه‌وه‌ی وه‌ك زانست فێری بوونه، ده‌توانن وه‌ك ئه‌ركی خۆیان به كۆمه‌ڵگه‌ی بگه‌یه‌نن و و ئه‌ركێكیان له‌سه‌ر شانه به‌تایبه‌ت كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته زانستییه.
جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زانكۆكه‌یان له ئێستادا به‌ره‌وپێشێه‌وه ده‌چێت و به‌شه‌كانی و قوتابییه‌كانی فراوان ده‌بێت و قوتابیان كه له‌و زانكۆیه ده‌رده‌چن، ده‌توانن خزمه‌تی زۆری كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر هاوكات سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ خوێندن له زانكۆكه‌یان.
زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر لە ساڵی 2015 دامەزراوە و لە حەوت کۆلیژ و 11 بەشی زانستی پێکهاتووە.
هەروەها رۆژی (20ـی ئەیلوولی 2023) لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشنەوە کتێبخانەی ڤیژن لەنێوە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر کە نزیکەی 20 هەزار ناونیشانی کتێب لە خۆدەگرێت، کە کتێبخانەکە نۆ ژووری خزمەتگوزاری و هۆڵێکی کۆبوونەوەی تێدایە کە جێگەی 180 کەسی تێدا دەبێتەوە و کتێبخانەکەش بەگشتی توانای لەخۆگرتنی 600 کەسی هەیە.