ئاهەنگی دەرچوونی خولی 21ـەمینی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو

kurdistan24.net

K24 – سۆران:

ئەمساڵ لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە شەش بەشی جیاواز 550 قوتابی بوونە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، هاوکات بەشێک لە دەرچووان لە ئێستاوە بیرۆکەی کارکردنیان هەیە و ژمارەیەکیشیان چاوەڕوانی دامەزراندنن لە کەرتی گشتی.

ئاهەنگی دەرچوونی خولی 21ـەمینی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو، هەروەها لە شەش بەشی جیاواز 550 قوتابی بوونە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس. ساڵانە لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار کەس بڕوانەمە بەدەست دێنن کە بەشی زۆریان لە کەرتی تایبەت کار دەکەن و ژمارەیەکیشیان دەبنە خاوەنی کاری خۆیان، بەشێکیشیان چاوەڕوانی دامەزراندنن لە کەرتی گشتی.