رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی پلانی جێهێشتنی سه‌دان هه‌زار ئه‌مه‌ریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكراده‌كات
K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، دوای ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌ند رێككارێك بۆ پاراستنی سه‌ربازان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، پلانی جێهێشتنی سه‌دان هه‌زار ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ حاڵه‌تی پێویست ئاماده‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه خراپترین پێشبینییه كه ره‌نگه رووبدات.
روونیشیكراوه‌ته‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی له لوبنان و ئیسرائیل هه‌یه، به گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 600 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی له ئیسرائیل هه‌ن، جیا له 86 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی دیكه له لوبنانن.
ئه‌وه‌ش له رۆژنامه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌نگی ئیسرائیل حه‌ماس بۆ واشنتن بووه‌ته كێشه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه نیگه‌رانه و ترسی هه‌یه دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت و جه‌نگه‌كه ته‌واوی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشی میلیشیا و هێزه تایفییه‌كانی نزیك له ئێران، سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌نگاوێكی بۆ پاراستنی سوپاكه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتووه‌ته‌به‌ر. روونیشیانكردووه‌ته‌وه، بژارده‌ی جێهێشتنی ماڵباتی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له‌كاتی پێویستدا كراوه‌یه.
رۆیته‌رز ناوی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، كه باسی زیادكردنی خاڵه چاودێرییه‌كان و سنوورداركردنی گه‌یشتن به بنكه سه‌ربازییه‌كان و زیادكردنی زانیاری هه‌واڵگری و درۆنی چاودێری، ده‌كه‌ن.
رۆیته‌رز له‌زاری ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیانه‌وه ده‌ڵێت، سوپای ئه‌مه‌ریكا تاوه‌ره‌كانی چاودێری توندوتۆڵتركردووه، هه‌روه‌ها خاڵه‌كانی پشكنین و گه‌یشتن به بنكه سه‌ربازییه‌كان توندكردووه، هه‌موو هه‌نگاوێكیش ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له هێرشی درۆن و مووشه‌كه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ ئیریك كۆرێلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا به رۆیته‌رزی گوت: "له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشه‌كان بۆ‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێداچوونه‌وه‌كان بۆ خۆپاراستنی هێزه‌كانمان كارێكی ئێجگار گرنگه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه بۆ بوونی ده‌یان خۆپیشاندان له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، كه دوور نییه خۆپیشانده‌ران هێرشبكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.