مەسرور بارزانی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی دەکاتەوە
K24 - هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، کاتژمێر 09:30 خولەک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
هەردوو قوتابخانەی بنەڕەتی ماجیدی و باخچەی منداڵانی ماجیدی، لەسەر رووبەڕی 15000 مەتر دووجا دروستکراون بە گوژمەی نزیکەی (5،000،000) پێنج ملیار دینار و پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە دەکرێت. خوێندن لە قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی بە زمانی ئینگلیزی دەبێت بە شێوەیەکی سەردەمیانە.
قوتابخانەی بنەڕەتی ماجیدی
- لەسەر رووبەری 7500 مەتردووجا دروستکراوە.
- لە دوو نهۆم پێکدێت.
- لە 18 پۆلی خوێندن پێکدێت کە وانەکان لە رێگەی تەکنۆلۆژیای سەردەم بەبوونی (سمارت بۆرد)ـی پێشکەوتوو دەگوترێنەوە.
- بوونی کافتریا و خواردنگەی پێشکەوتوو بۆ قوتابیان.
- بوونی ژووری تاقیگەی زانستی بە سەرجەم پێداویستییەکانەوە.
- بوونی تاقیگەی کۆمپیوتەر بۆ فێرکردنی قوتابییان.
- ژووری تایبەت بە وێنەکێشان.
- بوونی هۆڵی کۆنفرانس، کۆبوونەوە و چالاکییەکان بە سەرجەم پێداویستی و سیستەمی دەنگی.
- بوونی یاریگەی وەرزشی و گۆڕەپانێکی فراوان و سەوزایی.
- ئەم باڵەخانەیە دروستکراوە بە نەخشەیەکی ئەندازەیی و سەردەمیانە کە بە شێوازێک لە کۆنکریت و شیش دروستکراوە و، ڕەچاوی سەلامەتی و دژەساردی و گەرمی و دەنگ کراوە بەهۆی رووپۆشی باڵەخانەکە.
- بوونی سیستەمی ساردی و گەرمی لە سەرجەم پۆل و هۆڵەکان.
- بوونی کامێرای چاودێری لە سەرجەم هۆڵ، پۆڵ و گۆڕەپانەکان و لەگەڵ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر و ئاگرکوژرانەوە.
باخچەی منداڵانی ماجیدی
- لەسەر رووبەری 7500 مەتر دووجا دروستکراوە.
- پێکهاتووە لە 8 پۆلی خوێندن بەسەرجەم پێداویستییەکانی فێرکردن.
- بوونی ژووری تایبەت بە هونەرو وێنەکێشان.
- بوونی ژووری میوزیک و چالاکی سروود و گۆرانی.
- بوونی ژوووری تایبەت بە چیرۆک و پێشکەشکردنی شانۆ.
- ژووری سینەما بۆ نیشاندانی فیلمی تایبەت بە منداڵان.
- بوونی شوێنی یاریکردنی منداڵان لە ژوورەوە.
- گۆڕەپانی یاریکردنی منداڵان و باخچە.
- بوونی خواردنگە و شوێنی نان خواردنی منداڵان.
- ئەم باڵەخانەیە بەشێوازێکی ئەندازەیی سەردەمیانە و پێشکەوتوو دروستکراوە.
- رەچاوی دژە ساردی و گەرمی و دەنگ و ژاوەژاو کراوە، بەهۆی رووپۆشی باڵەخانەکە.
- بوونی سیستەمی ساردی و گەرمی لەسەرجەم ژوورەکان.
- رەچاوی سەلامەتی تەواو کراوە لەم باڵەخانەیە -لەگەڵ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر کوژێنەوە.