مەسرور بارزانی بۆ مامۆستایانی ناڕازی: دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئێوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، "قوتابییان بەر لە خوێندن دەبێت پەروەردە بکرێن؛ ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و بەهیچ شێوەیەکیش رێگە نادەین مافی هیچ مامۆستایەک بفەوتێت".

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدیی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە و، دواتر گوتارێکی پێشکەشکرد.

مەسرور بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا گوتی:"قوتابخانە تەنها فێرکردنی خوێندن نییە، بەڵکوو پەروەردەکردنیش کە قوتابی دێتە قوتابخانە دەبێت فێری ئەوە بێت کە دواتر چۆن لە ژیاندا مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی رۆژگار بکات. یەکەم وانە لە مامۆستاکەی فێردەبێت، بۆیە ئەوەی لەسەر حکومەتە پێویستە کەشێکی گونجاو، قوتابخانەی رێکوپێک بۆ قوتابییە خۆشەویستەکان دروست بکات". 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "دەزانم کەموکورتیمان هەیە لە زۆر شوێن، بەڵام ئەوەی حکومەت لەسەریەتی و لە توانایدایە بەردەوام دەبێت لەوەی کە قوتابخانەی نوێ دروستبکەین یان ئەو قوتابخانانەی کە هەن نۆژەنیان بکەینەوە. تاوەکو ئێستا زۆر لەو قوتابخانانە نۆژەنکراونەتەوە و هەندێک قوتابخانەی نوێ دروستکراون، بەڵام دیسان ئێمە پێویستیمان بە زۆر قوتابخانەی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان و بەردەوامیش دەبین". 

لەبارەی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە، سەرۆکی حکومەت ئەوەی خستەڕوو: "لێرەدا من سوپاسی هەموو ئەو مامۆستایە بەڕێزانە دەکەم کە بەردەوامن لە فێرکردنی قوتابییە خۆشەویستەکان. دەزانم کە دۆخی ژیانیان سەختە، ئاسان نەبووە بەتایبەتی ئەو ماوەیەی رابردوو بابەتی مووچە بووەتە بابەتێکی سەرەکی کێشەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە جگە لە مووچە، هیچ داهاتێکی تریان نییە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان، بەڵام مامۆستاکان بە لەخۆبردوویی هاتوون و دەرس دەدەن و وانە دەڵێنەوە، من سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم".

راشیگەیاند: "ئەو مامۆستا بەڕێزانەی تریش کە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بێن بەردەوامبن لە خوێندن، داوای مافی خۆیان دەکەن، من لێرە دەمەوێت پاڵپشتیی خۆم بۆ ئەو مامۆستایانە دەرببڕم و منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەوان کە پێویستە هەموو ماف و شایستە داراییەکانیان دابین بکرێت، بەڵام دەبێت رووی رەخنەکانمان لەو لایە بێت کە هۆکارە بۆ بڕینی مووچەکانیان یان دواخستنی مووچەکانیان؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە و زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین کات مووچەکانیان بۆ دابین بکات و بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی بە یەکەوە داوای مافەکانی مامۆستایان و هەموو فەرمانبەرانی تری خەڵکی کوردستان بکەین".

بە گوتەی مەسرور بارزانی، "بەداخەوە هەندێک لایەن لەوانەیە سواری شەپۆلەکە بووبن و یاری بە هەستی مامۆستا بکەن. ئەوانەی کە ئێستا هانی مامۆستایان دەدەن مەیەنەوە بۆ پۆلەکان بۆ قوتابخانەکان، دەیانەوێت تۆڵەی ئەوانەی مووچەکانیان بڕیوە لە قوتابییەکان بکەنەوە کە ئەمە بەهیچ جۆرێک شیاو نییە. قوتابی پێویستە یەکەم وانە کە لە مامۆستا فێردەبێت وانەی کۆڵنەدانە، بەردەوامبوونە. دەبێت یارمەتی یەکتر بدەین بۆ ئەوەی قوتابییانی ئێمە لە سەرەتاوە فێری خۆشەویستی بن، فێری کۆڵنەدان بن، فێری بەردەوامبوون بن، فێری خۆڕاگری بن و فێری ئەوە بن کە چۆن لە ژیاندا پێویستە بەسەربەرزی بمێننەوە و بەهیچ جۆرێک کۆڵنەدەن بۆ هیچ لەو گرفتانەی دێتە ژیانی رۆژانەیان".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات "ئەوانیش بێن لەگەڵ ئێمە داوای مافی مامۆستایان و هەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن، لەو شوێنەی کە مافەکانیان پێشێلکردووین؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی ئێوەیە، شتێک نییە جیاواز بێت لە ئێوە و، لە خزمەتی ئێوەدایە و بەردەوامیش دەبین. دڵنیاشتان دەکەمە کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین مافی هیچ مامۆستایەک بفەوتێت، هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە، پێش ماوەیەکیش گوتم ئەوەی قەرەبوو ناکرێتەوە، ئەم تەجروبەیەیە، ئەم تاقیکردنەوەیەیە، خوێندنی منداڵانە کە هیوادارم مامۆستا بەڕێزەکان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان و لەگەڵ قوتابییە خۆشەویستەکان بەردەوام بن لە وانە گوتنەوە و پەروەردەکردنی قوتابییان لەسەر بنەمایەکی تەندروست."

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

مامۆستایانی بەڕێز و قوتابییانی خۆشەویست

بە ڕاستی زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ ئەم قوتابخانە ڕێك و پێكەمان کردەوە، جێی دەستخۆشییە و لێتان پیرۆز بێ و هیوادارم شتی وا زۆرتر بكرێ و قوتابییە خۆشەویستەكانمان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بتوانن خاوەنی قوتابخانەیەكی وا ڕێك و پێك بن. جێی خۆیەتی لێرە زۆر سوپاسی كاك ئەحمەد ماجیدی بكەم بۆ دروستكردنی ئەم قوتابخانە ڕێك و پێكە، كە تەكنەلۆژیای نوێی تێدا بەكار هاتووە و بە شێوازێكی زۆر جوان پۆلەكان دروست كراون و ئەو پێویستییانەی كە قوتابی دەیەوێت، بۆیان دابین كراوە. هیوادارم نموونەی کاک ئەحمەد زۆر بێت.

زۆر سوپاسی مامۆستا بەڕێزەكان دەكەم كە ئەوانیش بەردەوامن لە فێركردنی قوتابییە خۆشەویستەكانمان.

دەزانم كە قوتابخانە شوێنێكە پێویستە زۆر گونجاو بێت، كەشێكی وای تێدا بێت كە قوتابی هەست بە ئارامی بكات. قوتابی تەنیا فێركردنی خوێندن نییە، بەڵكوو پەروەردەكردنیشە. كە قوتابی دێتە قوتابخانە دەبێ فێری ئەوە بێت كە دواتر چۆن لە ژیاندا مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی ڕۆژگار بكات. یەكەم وانە لە مامۆستاكەی فێر دەبێت، بۆیە ئەوەی لەسەر حكومەتە، پێویستە كەشێكی گونجاو، و قوتابخانەی ڕێك و پێك بۆ قوتابییە خۆشەویستەكان دروست بكات.

دەزانم كەموكورتیمان لە زۆر شوێن هەیە، بەڵام ئەوەی حكومەت لەسەریەتی و لە توانایدایە، بەردەوام دەبێت لەوەی كە قوتابخانەی نوێ دروست بكەین یان ئەو قوتابخانانەی كە هەن، نۆژەنیان بكەینەوە. تا ئێستاش زۆر لەو قوتابخانانە نۆژەنكراونەتەوە و هەندێك قوتابخانەی نوێش دروست كراون، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە زۆر قوتابخانەی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی هەموو كوردستان و لەم ڕووەوە بەردەوام دەبین.

هەروەها لە بابەتی چاکسازی لە كەرتی پەروەردە، ئەم كابینەیە كاری زۆری كردووە. لێرە جێی خۆیەتی من سوپاسێكی تایبەتی وەزیری پەروەردە دكتۆر ئالان حەمە سەعید بكەم كە بەڕاستی نموونەی وەزیری سەركەوتوو بووە لەم كابینەیە و هەموو ئەركەكانی خۆی بە ئەمانەتەوە جێبەجێ كردووە و بەردەوامە لەوەی خزمەتی كەرتی پەروەردە و قوتابیيان و مامۆستایان بكات. من سوپاسی جەنابی وەزیر و هەموو ستاف و ئەو بەڕێوەبەرانە دەكەم كە لە وەزارەت ئەم ئەركەیان هەڵگرتووە و بەردەوامن و بە ئەمانەتەوە ئەركەكەی خۆیان جێبەجێ دەكەن.

هەروەها سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم كە بەردەوامن لە فێركردنی قوتابییە خۆشەویستەكان. دەزانم كە دۆخی ژیانیان سەختە و ئاسان نەبووە، بە تایبەتی ئەم ماوەیەی ڕابردوو كە بابەتی مووچە بووەته‌ بابەتێكی سەرەكیی، بە تایبەتی ئەوانەی كە جگە لە مووچە، هیچ داهاتێكی تریان بۆ بژێویی ژیانی خۆیان نییە. بەڵام مامۆستاكان بە لەخۆبردوویی هاتوون وانە دەڵێنەوە، من سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم.

ئەو مامۆستا بەڕێزانەی تریش كە تاكوو ئێستا نەیانتوانیوە بەردەوام بن لە خوێندن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، من لێرە دەمەوێ پاڵپشتیی خۆم بۆ ئەو مامۆستایانە دەربڕم. منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەوان كە پێویستە هەموو ماف و شایستە داراییەكانی ئەوان دابین بكرێت. بەڵام پێویستە ڕووی ڕەخنەكانمان لەو لایە بێت كە هۆكارە بۆ بڕین یان دواخستنی مووچەكانیان. حكومەتی هەرێم هۆكار نییە، حكومەتی هەرێم زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین كات مووچەكانیان بۆ دابین بكات، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی داوای ئەو مافەی مامۆستایان و هەموو فەرمانبەرانی تری خەڵكی كوردستان بكەین.

بەداخەوە هەندێك لایەن لەوانەیە سواری شەپۆلەكە بووبن و یاری بە هەستی مامۆستا بكەن. ئەوانەی كە ئێستا هانی مامۆستایان دەدەن كە نەیەنەوە بۆ پۆلەكان و قوتابخانەكان، دەیانەوێ تۆڵەی ئەوانەی مووچەكانیان بڕیوە لە قوتابییەكان بكەنەوە كە ئەمە بەهیچ جۆرێك شیاو نییە. قوتابی یەكەم وانە كە لە مامۆستا فێر دەبێت، وانەی كۆڵنەدان و بەردەوامبوونە، دەبێ یارمەتی یەكتر بدەین بۆ ئەوەی قوتابیيانی ئێمە لە سەرەتاوە فێری خۆشەویستی بن، فێری كۆڵنەدان و بەردەوامبوون و خۆڕاگریی بن، فێری ئەوە بن كە چۆن لە ژیاندا پێویستە بە سەربەرزی بمێننەوە و بە هیچ جۆرێك كۆڵ نەدەن بۆ هیچ لەو گرفتانەی كە دێنه‌ ژیانی ڕۆژانەیان.

من لێرە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، با ئەوانیش بێن لەگەڵ ئێمە داوای مافی مامۆستایان و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن لەو شوێنەی كە مافەكانیان پێشێل كردووین. حكومەتی هەرێم حكومەتی ئێوەیە، شتێك نییە جیاواز بێت لە ئێوە، لە خزمەتی ئێوەدایە و بەردەوامیش دەبین. دڵنیاشتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین مافی هیچ مامۆستایەك بفەوتێت. هەموویان قەرەبوو دەكرێنەوە، پێش ماوەیەكیش گوتم كە تەنیا ئەوەی قەرەبوو نەكرێتەوە خوێندنی منداڵانە كە هیوادارم مامۆستا بەڕێزەكان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان و لەگەڵ قوتابییە خۆشەویستەكان بەردەوام بن لە وانەگوتنەوە و پەروەردەكردنی قوتابی لەسەر بنەمایەكی تەندروست.

جارێكی تر سوپاسی هەمووتان دەكەم، پیرۆزبایی ئەم قوتابخانە جوانەتان لێ دەكەم، هیوادارم هەمووتان سەركەوتوو بن و پلەی باشیش بەدەست بهێنن. زۆر سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەكەم. دەستتان خۆش بێت. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی