وەزیری شەھیدان: تا مووسڵ رزگار نەبێت مەترسی لەسەر شنگال دەبێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6042750f-9baa-4901-90da-74392aa0c012/muhammad%20haji%20salih.ism/manifest

K24 - ھەولێر

وەزیری شەھید و ئەنفالكراوانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا مووسڵ رزگار نەبێت ھەڕەشە لەسەر شنگال دەبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەمڕۆ لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە ھەرێمی كوردستان لەبارەی بە جینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان كۆدەبنەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەرێمی كوردستان گوتی: "سەبارەت بە جینۆسایدی ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لەھەولێر كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش زانیارییان ھەبێت".

لەبارەی بوونی مەترسی لەسەر شارۆچكەی شنگال ئەوەی خستەروو: "تا مووسڵ بە تەواوی رزگار نەبێت شنگال و دەورووبەری مەترسی ھەر لەسەر دەبێت".