قوتابییان خۆشەویستی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەردەبڕن

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو قوتابخانەی بنەڕەتی ماجیدی و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە شاری هەولێر کردەوە، هاوکات قوتابییانی ئامادەبوو لە مەراسیمەکەدا خۆشەویستی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە(25ـی تشرینی یەکەمی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدیی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە و، دواتر گوتارێکی پێشکەشکرد تێیدا پاڵپشتی خۆی بۆ قوتابییان و مامۆستایان دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەوڵی دروستکردنی قوتابخانەی زیاتر دەدەن لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدیی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر، قوتابییان خۆشەویستی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی.