كچه كوردێك ده‌ستكه‌وتێكی باشی له ئیتاڵیا به‌ده‌ست هێنا
سۆزی دڵشاد، كچه پایسكیلسوارێكی كوردی شاری سلێمانییه، هه‌فته‌ی رابردوو بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پاڵپشتی دارایی بكات گه‌شتی ئیتاڵیای كرد و له نێو 1000 یاریزان پله‌ی پازده‌یه‌می به‌ده‌ستهێنا.
سۆزی دڵشاد، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر گیرفانی خۆی به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ی كردووه كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ئیتاڵیا ده‌ستی پێكرد و رۆژی هه‌ینی رابردوو كۆتایی هات.
سۆزی دڵشاد، یاریزانی پایسكیلسواری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه و وڵاتانی عه‌ره‌بی خاوه‌ن 17 مێدالیای جۆراو جۆره، كه تێیدان مێدالیای زێریشی بردۆته‌وه.