پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی رۆشنبیری ناوداری ئوردنی ساڵح قەلاب
K24 – هەولێر:
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری ناوداری ئوردنی ساڵح قەلاب پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس تویتهری پێشوو بڵاوکردەوە.
له بهشێكی پهیامهكهدا هاتووه: ساڵح قهلاب دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری ناوداری ئوردنی ساڵح قەلابم پێ گەیشت، کە دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو.
سەرەخۆشی لە برای بەڕێز شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئوردن و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح قەلاب دەکەم.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئۆردۆنی ساڵح قەلابم پێ گەیشت، کە دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو. سەرەخۆشی لە برای بەڕێز شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئۆردۆن و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح قەلاب دەکەم.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) October 25, 2023