كۆپته‌رێكی روسی كه‌وته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆپته‌رێكی جه‌نگی روسیا له پارێزگای ئیدلب لە سوریا ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
چه‌ند كاتژمێرێك پاش رووداوه‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ری جۆری Mi-8 پشتڕاستكرده‌وه و لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند كۆپته‌ره‌كه لێدراوه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، كه چاره‌نووسی دوو ئه‌فسه‌ر و سێ تاقمی كۆپته‌ره‌كه نادیاره. گوتیشی پاش ئه‌وه له كۆپته‌ره‌كه‌یان دراوه كه یارمه‌تیی مرۆیی بۆ حه‌له‌ب گواستبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه ناكات كه كۆپتەرەكەیان له لایه‌ن چ گرووپێكه‌وه كراوه ئامانج و لێی دراوه.