ده‌یه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ئاماده‌بوونی چوار هه‌زار هاووڵاتی و وه‌رزشوانانانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه (پیاوان – ژنان)، ده‌یه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (وه‌رزش كۆمان ده‌كاته‌وه)، له‌به‌رده‌م پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌و ماراسۆنه‌دا چه‌ندین یاریزانی پیشه‌گه‌ری ماراسۆن به‌شدارن.
ئه‌م ماراسۆنه له دوو به‌ش پێكدێت، ئه‌وانیش به‌شی 42 كیلۆمه‌تری و ئه‌وه‌ی دیكه ماراسۆنی ماوه كورته كه ته‌نیا 2 كیلۆمه‌ترییه و له كاتژمێر 9:00ـی ئه‌م به‌یانییه ده‌ستپێده‌كات.
له ماراسۆنی ماوه 42 كیلۆمه‌تری ته‌نیا 118 كه‌س به‌شدارییان كردووه كه زۆربه‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌زموونی گه‌وره‌یان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه. هاوكات له ماراسۆنی 2 كیلۆمه‌تری زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه.
عه‌بدولستار عیسمه‌ت سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند له عێراق ته‌نیا له هه‌ولێر ماراسۆنی ماوه 42 كیلۆمه‌تری به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌شڵێت: ماراسۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر نێوده‌وڵه‌تییه و براوه‌كانی ماراسۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر ناویان له له پێگه‌ی ماراسۆنی جیهانی تۆمار ده‌كرێت.