سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

K24 - هەولێر:

به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان بەگشتى لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پله‌كانی گه‌رما بە ڕێژەى (2-3) پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ده‌قی پێشبینییه‌كان:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ هەینى    27– 10- 2023   

کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت  .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 10 –  20) کم /ک دەبێت .

ئاراستەی با /  باشورى خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما/  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  .

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم  دەبێت. 

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەى شەممە     28– 10- 2023 

کەش/ ئاسمان بەگشتى لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند   ( 10 –  15) کم /ک دەبێت .

ئاراستەی با /  باشورى خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10  ) کم  دەبێت. 

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز تردەبێتەوە بە ڕێژەى(2-3)پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  30 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 28 پلەى سیلیزى

دهۆک      : 31  پلەى سیلیزى

کەرکوک   : 32 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 29 پلەى سیلیزى

 زاخۆ        : 31 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

سۆران :      29  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  34  پلەى سیلیزى