براوه‌كانی ده‌یه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
ده‌یه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به به‌شداریی سه‌دان راكه‌ری بیانی و نێوخۆیی كۆتایی هات، سه‌رجه‌م براوه‌كانی ماراسۆنی ماوه 12 كیلۆمه‌تری له وه‌رزشوانانی ئێرانی بوون.
وەرزشوانانی بەشدار لە دەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ سێ مەودا رکابەرییان كرد، ماراسۆنی تەواو بە مەودای 42 کیلۆمەتر لەگەڵ راکردنی ماوە درێژی 12 کیلۆمەتری و راکردنی خێزانی کە مەوداکەی تەنیا دوو کیلۆمەترە.
براوه‌كانی ماراسۆنی 42 كیلۆمه‌تری هه‌ولێر بۆ ئاستی پیاوان
1ـ ئه‌بوبه‌كر تاڵیب وه‌رزشوانی كه‌ركووك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، 42 كیلۆمه‌تری به 2 كاتژمێر 51 خوله‌ك و 33 چركه بڕی.
2ـ هێمن شێخه وه‌رزشوانانی پیرانشار پله‌ی دووه‌می برده‌وه، ماوه‌كه‌ی به 2 كاتژمێر 54 خوله‌ك و 51 چركه بڕی.
3ـ میهران ئه‌سفه‌هانی ئێرانی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، ماوه‌ی 42 كیلۆمه‌تری به 2 كاتژمێر و 55 خوله‌ك و 6 چركه بڕی.
براوه‌كانی ماراسۆنی 12 كیلۆمه‌تری هه‌ولێر بۆ ئاستی خانمان
1ـ بوشرا ره‌ئوف وه‌رزشوانی ئێرانی پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه، ماوه‌كه‌ی به 52 خوله‌ك بڕی
2ـ ئامال خدر خانمه وه‌رزشوانی كه‌ركووك پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا ماوه‌كه‌ی به 53 خوله‌ك بڕی
براوه‌كانی ماراسۆنی 12 كیلۆمه‌تری هه‌ولێر بۆ ئاستی پیاوان
1ـ حوسێن عه‌زیز وه‌رزشوانی ئێرانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا ماوه‌كه‌ی به 41 خوله‌ك بڕی
2ـ ساسان ده‌روێشی ئێرانی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا ماوه‌كه‌ی به 41 خوله‌ك بڕی
3ـ میلاد ساڵح وه‌رزشوانی ئێرانی پله‌ی سێیه‌می برده‌وه ماوه‌كه‌ی به 44 خوله‌ك و 33 چركه بڕی.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 بەڕێوەچوو، ساڵانە هەزاران وەرزشوانی نێوخۆیی و بیانی بەشداریی تێدا دەکەن، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە سێ هەزار کەس بەفەرمی ناویان تۆمارکردبوو، بەشێک لەبەشداربووانیش بەبێ ناو تۆمارکردن بەشداریان لە فێستیڤاڵە ساڵانەییەکەی هەولێر کرد.