مۆسكۆ هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی دیكه‌ی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا ده‌كات، هه‌وڵه‌كان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كبخرێن.
هۆشداری له هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی دیكه‌ی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌یی مۆسكۆی نیشاندا، بۆ به‌شداریكردن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، حەفت هەزار و 702 فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 18 هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، 3500 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
رۆژی هه‌ینی 28ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماس گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.