ڤاكسینی دژ به ئالووده‌بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یه‌ندرا
K24 – هەولێر:
له به‌رازیل یه‌كه‌مین ڤاكسینی دژی ئالووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یه‌ندرا و كه پێكهاته‌كه‌ی زۆر به‌هێزه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، له وڵاتی به‌رازیل، ڤاكسینی Calixcoca بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقیكرایه‌وه، كه رێگری له گه‌یشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كۆكایین بۆ مێشك ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه فریدریكۆ گارسیا پزیشكی ده‌روونی و تیمی په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه نوێكه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م ڤاكسینه په‌سه‌ند بكات، ده‌بێته یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به ئالووده‌بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌هۆیه‌وه كێشه‌ی ئالووده‌بوون نامێنێت.
داهێنه‌رانی ڤاكسینه نوێكه‌ی دژ به ئالووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ڵێن: ڤاكسینه‌كه كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌كات، له نێوخوێندا بڵاوده‌بێته‌وه و به به‌ری به‌شی ناوه‌ڕاستی مێشكدا تێده‌په‌ڕێت، رێگری له ئالووده‌بوون به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات.
ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر مشكیش تاقیكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ده‌توانرێت بۆ ئه‌و دایكانه به‌كاربهێندرێت، كه دووگیانن و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن، تاكو كۆرپه تازه له دایكبووه‌كانیان وه‌ك ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌دایك نه‌بن.
ڤاكسینه‌كه له قۆناغی كۆتایی به‌كارهێنانییه‌تی له‌سه‌ر مرۆڤ، زانا گیارسیا ده‌ڵێت: ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی سیحری كۆتایی نییه، بدرێته مرۆڤی ئالووده‌بوو و چاك ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌م ڤاكسینه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت، كه دواجار له سه‌نته‌ری ئاماده‌كردن و چاككردنه‌وه‌ی تووشبوان و ئالووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌رده‌چن.