داهاتی نه‌وتی عێراق له مانگی ته‌موز 3.744 ملیۆن دۆلار بووه
K24 – هه‌ولێر
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له مانگی ته‌موز بۆ 3.2 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له رۆژێكدا به‌رز بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشووری عێراق له مانگی رابردوودا گه‌یشته 3.2 ملیۆن به‌رمیل لە رۆژێكدا.
عێراق له مانگی پێشتر (حوزه‌یران) رۆژانه 3.175 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت هه‌نارده كردبوو.
كۆمپانیای نه‌وتی باشوور رایگه‌یاند به‌رهه‌مهینانی نه‌وت له كێڵگه‌ی "لحێس" له پارێزگای به‌سره له 10 هه‌زاره‌وه بۆ 90 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز بووه.
كۆمپانیا بیانییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی لحێس كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له مانگی ته‌موز 3.744 ملیۆن دۆلار بووه.
عاسم جیهاد له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق رۆژانه 3.202 ملیۆن به‌رمیل بووه.