بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)

K24 - هەولێر

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد و بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی، چەپکەگوڵی سەرۆکوەزیرانی پێشکەش بە ستافی دامەزراوەکە کرد.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، شەعبان چالی، بەرپرسی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت و دەستخۆشی لە ستافی کوردستان24، سەردانی نووسینگەی سەرەکیی دامەزراوەی کوردستان24 لە هەولێر کرد و چەپکەگوڵی سەرۆکوەزیرانی پێشکەش بە ستافی دامەزراوەکە کرد.

شەعبان چالی بە ناوی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست كوردستان 24، بە شێوەیەکی پیشەییانە بەردەوام بێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکی ڕاگەیاندنی خۆی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و گەیاندنی راستییەکان لەسەر بنەمای راستگۆیی و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوردستان24ـی کرد (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
چەپکەگوڵی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)

دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 تێدەپەڕێت، کوردستان24 لەم ماوەیەدا وەکو میدیایەکی پرۆفیشیناڵ، توانیویەتی پیشەییانە لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان، هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە و رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له‌ كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن، هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ رووماڵ و به‌دواداچوونه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕەو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده‌ باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.

کوردستان24 كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان. كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتیمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.

كوردستان24 مافی راده‌ربڕین بۆ هه‌موو پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌ جیاوازی فیكری و ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات، هەروەها پەرە بە بیری سەربەخۆیی لە كوردستان دەدات.

دامەزراوەی کوردستان24 لە 31/10/2015 دامەزراوە، لەڕیگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا کوردستان24 بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان.