ئۆستن: ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا بوه‌ستێت پوتن سه‌رده‌كه‌وێت
K24 – هەولێر:
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی دەڵێت، ئەگەر هاوکارییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ ئۆکرانیا بوەستێت، سەرۆکی رووسیا سەرکەوتوو دەبێت و سەروەری وڵاتانی دراوسێی بە ئامانج دەگرێت.
ئۆستن ئاشکراشی دەکات، سەختە دیاری بکرێت کەی جەنگەکە کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا ئۆکرانیا لە بەکارهێنانی هاوکارییەکانی ئەمه‌ریکا سەرکەوتوو بووە.
وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سەختە دیاری بکرێت کە چەند کات دەخایەنێت، بەڵام بەبێ هاوکاری ئێمە، پوتن سەرکەوتوو دەبێت، لە کاتێکدا بە یارمەتی ئێمەوە ئۆکرانیا کارێکی زۆر باشی کرد لەبارەی ئەو کەرستانەی بۆمان دابینکرد، ئەگەر بەڕەکە لەژێریان دەربهێنین، پوتن تەنیا بەهێزتر دەبێت و لە دەستبەسەر داگرتنی سەروەری ناوچەکانی دراوسێی سەرکەوتوو دەبێت.
هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا 43 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا واشنتن زرێپۆش و فڕۆكه و چه‌كی جیاوازی ناردووه‌ته كیێڤ.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.