دژەتیرۆری کوردستان: رۆڵی کوردستان24 لە شەڕی دژی تیرۆر و داستانەکانی نەبەردیی پێشمەرگە لە یاد ناکەین
K24 – هەولێر
دژەتیرۆری کوردستان، بەبۆنەی هەشت ساڵەی کارکردنی کوردستان24 پەیامێکی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 کرد و رایگەیاند: رۆڵی گەورەی ئێوە وەک میدیایەکی نیشتمانی لە شەڕی دژی تیرۆر و داستانەکانی نەبەردیی پێشمەرگە، لە یاد ناکەین.
لە پەیامی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە: "بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی کەناڵی کوردستان24، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانتان دەکەین. رۆڵی گەورەی ئێوە وەک میدیایەکی نیشتمانی لە شەڕی دژی تیرۆر و داستانەکانی نەبەردیی پێشمەرگە، مامەڵە و خۆڕاگریتان لە سەنگەری بەرگریدا و نیشاندانی قارەمانێتیی پێشمەرگە بە جیهان، بەرز دەنرخێنین. لەیادی ناکەین کە لە سەنگەرەکاندا پێکەوە یادگاریی خۆشی سەرکەوتنی مەزن و داستانی نەبەردیمان تۆمار دەکرد".
دژەترۆری کوردستان راشیگەیاندووە: "ئومێدەوارین کەناڵەکەتان بەردەوام بێت لەسەر ئەو رێچکەیەی کە گرتوویەتییە بەر، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
دوێنێ 31/10/2023، ھەشت ساڵ بهسهر كاركردنی دامەزراوەی میدیایی كوردستان24 تێدهپهڕی، دامەزراوەی کوردستان24 كە لە 31ی تشرینی یەكەمی 2015 دامەزراوە، لە ریگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن، پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیارییەکاندا بکات، لهو ماوەیەدا زۆرترین رووماڵی له بواره جیاوازهكاندا، ئهنجامداوه، كوردستان24، وهك ههڵگری پهیامی نهتهوهیی و سهربهخۆیی، توانیویهتی زۆرترین كارهكانی بۆ ئهو بواره تهرخان بكات، له تهواوی ههواڵهكان و پرۆگرامهكانیدا رهنگبداتهوه.