نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: شه‌ڵته‌ری سه‌گه‌بێلانه‌كان ته‌واو بووه و له‌لایه‌ن كارگێڕییه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
قایمقامی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و شه‌ڵته‌ره‌ی بۆ دروستكردنی سه‌گه‌بێلانه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر درا، ته‌واو بووه و ئێستا له‌لایه‌ن كارگێڕییه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ده‌شڵیت تا ئێستا 1600 سه‌گ له‌و شوێنه كۆكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی تشرینی دووه‌می 2023) نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بوونی سه‌گه‌بێلانه‌كان له‌ناو شاری هه‌ولێر و پاراستنی سیمای شارستانی شار و له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان، بڕیار درا به دروستكردنی شه‌ڵته‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.
قایمقامی هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بوونی سه‌گه‌بێلانه‌كان له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری تا راده‌یه‌ك بووبووه دیارده‌یه‌ك كه زیانی زۆری به هاووڵاتییان دروست كردبوو، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رییه‌كان گه‌یشتبووه راده‌ی گیانله‌ده‌ستان و برینداربوونی منداڵ و به‌ساڵاچووان.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسی له‌وه‌ش كرد، كه دوای ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه بڕیار درا به دروستكردنی شه‌ڵته‌رێك بۆ ئه‌و سه‌گه‌بێلانانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه‌یه‌كی زیاتر له 450 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی ئه‌و شه‌ڵته‌ره ته‌رخان بكات.
روونیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پارچه‌زه‌وییه‌كی بیست دۆنمی له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر – گوێڕ بۆ دروستكردنی ئه‌و شه‌ڵته‌ره ته‌رخان كرا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی دا به خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له‌و 450 ملیۆن دیناره‌ی داواكرابوو و پاشان توانرا له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌و شه‌ڵته‌ره دروست بكرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتیشی، ئه‌و شه‌ڵته‌ره ئێستا كارگێڕییه‌كی بۆ دانراوه و له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌پارێزی و خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌بردنیدا نه‌ماوه. گوتیشی، تا ئێستا 1600 سه‌گ له‌و شه‌ڵته‌ره كۆكراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له گواستنه‌وه‌ی سه‌گه‌بێلایه‌نه‌كان بۆ ناو شه‌ڵته‌ره‌كه.