بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاندنی دار له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاندنی دار له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت، سه‌عید هاووڵاتییه‌كی شه‌قڵاوه‌یه و هه‌فته‌ی دوو جار سه‌ردانی ئه‌و دارانه ده‌كات، كه به ناوی منداڵه‌كانی كراوه و له‌گه‌ڵ كچ و كوڕه‌كه‌ی، له نزیكه‌وه چاودێری نه‌شونمای دار چنارهكانیان ده‌كه‌ن.
سه‌عید مانگی شوباتی ئه‌مساڵ دوو دار چناری به ناوی كچ و كوڕه‌كه‌ی چاندووه و بۆ هه‌ر یه‌كێكیشیان ناسنامه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی هه‌فته‌ی دوو رۆژ سه‌ردانی ئه‌و دارانه‌یان ده‌كه‌ن و ئاویان ده‌ده‌ن و له گژوگیای زیاده پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌عید له‌وباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له كوردستان به هه‌زاران دار ده‌چێندرێت، به‌ڵام وه‌ك پێویست خزمه‌ت ناكرێن، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و دارانه بێخزمه‌ت ده‌مێننه‌وه و له ئه‌نجامدا وشك ده‌بن. سه‌عید "بیرۆكه‌ی داری ناسنامه" به بیرۆكه و پڕۆژه‌یه‌كی باش ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ی به‌ناوكردنی داره‌كه و وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی داره‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه واده‌كات هاووڵاتی سۆزی زیاتری بۆ داره‌كه‌ی هه‌بێت.
سه‌عید سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا دوو داری به ناوی كچ و كوڕه‌كه‌ی چاندووه، كه هه‌ر دارێكیان ژماره و شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رواری چاندنهكهشی له‌سه‌ره.
نزیكه‌ی 500 نه‌مامی چنار له چه‌ند مانگی رابردوودا له سنووره‌كانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه چاندراوه و هه‌ر یه‌كێكیان خاوه‌نێكی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی شه‌قڵاوه پێشنیاز كراوه و ئامانج لێی پاراستنی ژینگه و زیاتركردنی رووبه‌ری سهوازییه و قایمقامی شه‌قڵاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ده‌كرێت ئه‌و بیرۆكه‌یه فراوان بكرێت.
كاروان كه‌ریم خان، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجیان له‌و بیرۆكه‌یه و پێشخستن و فراوانكردنی بریتییه له بهیهكهوهگرێدانی مرۆڤ و ژینگه و سروشت، به‌تایبه‌ت ئه‌و دارانه‌ی به ناوی كه‌سه‌كان ده‌كرێن، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه چاودێری ده‌كرێن و خزمه‌ت ده‌كرێن.
قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه باسی له‌وه‌ش كرد، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه، هاووڵاتی زیاتر گرنگی به دار و سه‌وزایی ده‌دات، به‌مه‌ش ده‌توانێت گرنگی به كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بدات.
هه‌ڵمه‌تی چاندنی چناری ناسنامه‌دار، جارێكی دیكه له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و كه له رابردوو و ئێستاشدا دانیشتووانه‌كه‌ی به‌وه ناسراون، كه گرنگییه‌كی زۆر به ژینگه و سه‌وازیی ده‌ده‌ن.