بێستوون محه‌ممه‌د: سه‌نته‌ری ئۆتیزم له بازیان رۆژانه راهێنان به 50 منداڵ ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌نته‌رێك بۆ راهێنان و چاودێریكردنی منداڵانی ئۆتیزم له بازیان به ناوی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی لوتفیه مه‌لا غالیب ده‌كرێته‌وه و كارئاسانی بۆ دایك و باوك و خێزانی ئه‌و منداڵانه ده‌كات كه ئۆتیزمیان هه‌یه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیری كار كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌توانێت رۆژانه 50 منداڵی ئۆتیزم له‌خۆی بگرێت و راهێنانیان پێ بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی تشرینی دووه‌می 2023) بێستوون جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیری كار كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌نته‌ره یه‌كێكه له سه‌نته‌ره گرنگه‌كانی تایبه‌ت به تووشبووانی ئۆتیزم، كه خزمه‌تێكی زۆر به دانیشتووانی شارۆچكه‌ی بازیان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیری كار كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 15 فه‌رمانبه‌ری بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره دامه‌زراندووه.
بێستوون جه‌بار باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌نته‌ره‌كه به ئاستێكی پێشكه‌وتوو دروست كراوه و له رۆژانی داهاتوودا ده‌توانێت خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و سه‌نته‌ره رۆژانه ده‌توانێت راهێنان به منداڵانی ئۆتیزم بكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان سێ بۆ 12 ساڵان دایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیری كار كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایی 16 منداڵی تووشبووی ئۆتیزم له قه‌زای بازیان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تووشبووی دیكه‌ش له شاره‌دێ و گونده‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و قه‌زایه هه‌یه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرایەوە. کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەرەکە ئامادەبوو؛ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە، هەوڵ دەدەن سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەموو قەزاکان بکەنەوە.
لە قەزای سەیدسادق 40 منداڵی ئۆتیزم هەن. کوێستان محەممەد گوتی، "بەڕێوەبەرەکەی خۆمانمان لە سەیدسادق ڕاسپاردووە کە دەست بکات بە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم لەو شارە". کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزمیش دڵنیادەکاتەوە "ئەوەی پێمان بکرێت بۆ سەنتەرەکانی ئۆتیزم و خزمەتکردنی ئەو منداڵانە، درێخی ناکەین".
وەکو ئەوەی کوێستان محەممەد باسی کرد، رێنمایی سەنتەری ئۆتیزمیان بە شێوەیەک هەموارکردووەتەوە، "کەرتی تایبەت بتوانێت و کارئاسانی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی سەنتەری ئۆتیزم بکاتەوە و کرێی وەرگرتنی منداڵدانی ئۆتیزم داببەزێت".
بە گوێڕەی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان 28 سەنتەری تایبەت بە راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم هەن کە نزیکەی هەزار و 100 منداڵ لەو سەنتەرانەدا راهێنانیان پێدەکرێت. تاوەکو ئێستا 25 سەنتەری ئەهلی تایبەت بە راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تۆمارکراون و مۆڵەتیان پێدراوە.