میسر زیاتر له 50 ملیار دۆلار قه‌رزاره
K24 – هه‌ولێر:
ئاستی قه‌رزه‌كانی میسر به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته‌ش داوای دوانزه ملیار دۆلاری له سندووقی نەختینەی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
عه‌مرو ئه‌لجارحی وه‌زیری دارایی میسر رایگه‌یاند، قه‌رزه‌كانی سه‌ر میسر گه‌یشتونەته سه‌رووی په‌نجا ملیار دۆلار و له‌گه‌ڵ سندووقی نەختینەی نێوده‌وڵه‌تی له گفتوگۆدان بۆ وه‌رگرتنی بڕی دوانزه ملیار دۆلاری دیكه.
گوتيشى: ميسر داوايكردووه، به‌شێوه‌ی سێ قیستی ساڵانه بۆ ئه‌وه‌ی له سێ ساڵی داهاتوودا هه‌ر ساڵێك بڕی چوار ملیار دۆلار قه‌رز وه‌ربگرن.
سندووقه‌كه‌ش چاكسازی و گۆڕانكاری له په‌یكه‌ربه‌ندی ئابووری له‌و وڵاته‌دا كردووه‌ته مه‌رجی پێدانی ئه‌و بڕه قه‌رزه به میسر.