كه‌شناسی هه‌رێم: لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت
K24 – هەولێر:
به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پێشبینی كردووه لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت.
له میانه‌ی پێشبینییه‌كاندا هاتووه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023، ئاسمان نیمچه هه‌ور و ده‌بێت و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی جیاوازدا.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای دهۆك رێژه‌ی بارانبارین زیاترده‌بێت.
بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش، به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كردووه، پله‌كانی گه‌رما به به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رزده‌بنه‌وه، كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وردا ده‌بێت.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی