سه‌در داوایه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
K24 - هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له وڵاتانی دراوسێی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات، رێگه به سه‌درییه‌كان بده‌ن، به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه هاوكاری مرۆیی بگه‌یینه دانیشتووانی غه‌ززه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023) نووسیوویه‌تی: داوا له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئوردن، لوبنان، میسر و سووریای دراوسێی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌م، به‌هه‌ماهه‌نگی رێگه بده‌ن، هاوكاری مرۆیی پێكهاتوو له خۆراك، ئاو و ده‌رمان بگه‌یه‌ننه دانیشتوانی غه‌ززه.
سه‌در هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، داوا ده‌كه‌م رێگه بده‌ن ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنی له‌سه‌ر سنووری فه‌ڵه‌ستین، ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر رازی ببن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی مێژوویی ده‌بێت.
دواجار سه‌در ده‌ڵێت: "هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی غه‌ززه به‌رپرسیارین".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئیسرائیل‌دا تا ئێستا کوژراون، کە 28 رۆژە ھێرش دەکاته سه‌ر ئه‌و كه‌رته، بۆ نۆ ھەزار و 61 کەس بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی رۆژی (7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردووه، كه تاكو ئێستا 1400 ئیسرائیلی له‌میانه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌دا كوژراون.