ئاستی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی ناوچه‌ی یۆرۆ دابه‌زیوه
K24 – هه‌ولێر:
ئاستی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆ له‌مانگی رابردوو دابه‌زیوه‌و وڵاتی ئه‌ڵمانیاش كه‌مترین دابه‌زینی ئاستی گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره پیشه‌سازیيه‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆ مانگی رابردوو ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری له‌وڵاتانی ناوچه یۆرۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌زیوه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش به‌رزبووه‌ته‌وه.
زۆرترین دابه‌زینی ئاستی گه‌شه‌ش له كه‌رتى پيشه‌سازى فه‌ره‌نسا تۆمار كراوه، به‌ڵام گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتی ئه‌ڵمانیا دابه‌زینێكی ئه‌وتۆی تۆمار نه‌كردووه به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ناو یه‌كێتیه‌كه.
پێشبینیش ده‌كرێت به‌هۆی داكه‌وتنی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا پێداچوونه‌وه به‌سیاسه‌تی ئابووری خۆیدا بكات.