وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێژەی بارانبارینی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ئەمرۆ هەرێمى کوردستانى گرتبووەوە لە ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاستى هەرێم کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانى رۆژهەڵات، باکوورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەرى بە لاوازى ماوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (3ـی تشرینی دووەمی 2023)، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە هەندێک شوێنیش بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو ئاستنەگی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستببوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ئەمرۆ هەرێمى کوردستانى گرتبووەوە لە ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاستى هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانى رۆژهەڵات، باکوورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەرى بە لاوازى ماوەتەوە و پێشبینى دەکرێ تا دوای نیوە شەو لە ناوچانەش کۆتایی پێبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کوردستان کەشوهەوای سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، سبەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانى گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە

هەولێر 28.2 ملم

شەمامک 27.5 ملم

پیرمام 22.7 ملم

سلێمانى 19.0 ملم

چەمچەماڵ 5.8 ملم

دهۆک 12.4 ملم

زاخۆ 15.2 ملم

ئاکرێ 1.2 ملم

ئامێدى 17.6 ملم

بامەرنێ 20.2 ملم

بازیان 5.6 ملم

دەربەندیخان 0.2 ملم

دوکان 11.2 ملم

هەڵەبجە 4.8 ملم

هەڵشۆ 2.2 ملم

کەلار 3.6 ملم