سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا کۆبوونەوە
K24 – هەولێر:
لەمیانی سەردانەکەی بۆ پاریس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى رۆژی هه‌ينى (3ـی تشرینی دووەمی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى ياوه‌رى له پاريس له‌گه‌ڵ سێباستيان لوكۆرنو، وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌ربازى و ئه‌منيى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به رۆڵى كاريگه‌ر و قوربانيى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسيانه كرد كه ئه‌م دواييه له رووداوێكدا له عێراق گيانيان له‌ده‌ستدا.
لەلایەن خۆيه‌وه، وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا، وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانين بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسا له بوارى سه‌ربازى و ئه‌منيدا دووپاتكرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سوپاسالارى فه‌ره‌نسا و ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى ئاماده‌بوون، هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێويسته عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.