شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر

K24 - هەولێر:

شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و كه‌ریم بنزیما و نگۆلۆكانتێ له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.

بڕیاره‌ یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی له‌گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی ببێته‌وه‌.