ئه‌ردۆغان: ناتانیاهۆمان به‌لاوه ناوه
K24 - هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتانیاهۆ کەسایەتییەک نییە کە قسەی لەگەڵدا بکرێت. هاوكات گوتی: "ئێمە ناتانیاهۆمان لای خۆمان سڕیوەتەوە و به‌لامان ناوە".
ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتێكی بۆ كازاخستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ناتانیاهۆ بەرپرسی یەکەمە لەو كۆمه‌ڵكوژییه‌ی لە غەززە روودەدات و دەنگە ناڕازییەکانی نێو ئیسرائیل، شاهیدی ئەو راستییەن.
ده‌شڵێت: کارەکانی ناتانیاهۆ بووەتە هۆکاری توڕەیی خودی هاووڵاتییانی ئیسرائیل.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەردۆغان راشیگەیاند، دەبێت جیهان گوێی لە هاواری منداڵە فەڵەستینییەکان بێت و بە جددی هەوڵ بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بدەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لە راگەیەندراوێکدا، بزووتنه‌وه‌ی حەماس ئاماژەی بەوە داوە، ئیسرائیل بە درۆنی دەستکردی ئەمریکا، هێرشیکردووەتە سەر گەڕەکی سەفتاوی لە باکووری کەرتی غەززە، کە قوتابخانەیەکی تێدایە و پەنابەرانی لە خۆ گرتووە.
حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل قوتابخانەی فەخورای لە کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کە هەزاران پەنابەری تێدایە بۆردومانکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هه‌روه‌ها هاتووە، بەرپرسیارێتی بۆردومانکردنی قوتابخانەی فەخورا و کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل لە ئەستۆی سەرۆکی ئەمه‌ریکا جۆ بایدن و حکومەتەکەی دایە.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 261 کەسی دیکە له غه‌ززه بوونە قوربانی و ژمارەی کوژراوان لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گەیشتە 9488 کەس، کە 3900 یان منداڵن و 2500 یان ئافره‌تن و بە لایەنی کەم 24 هەزار کەسیش بریندارن. (هه‌روه‌ك ته‌ندروستی غه‌ززه بڵاویكردووه‌ته‌وه).
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه لەسەدا 70ی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا کەسانێک لە ژێر داروپەردووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كاندا ماون و 1250 منداڵ بێسەرو شوێنن و بە گشتی لەبارەی 2200 کەسیش هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.