سورا هاشم: شێواندنی پۆسته‌ری كاندیدانی پارتی له كه‌ركووك ئه‌جێندای سیاسی له‌پشته
K24 – هەولێر:
كاندیدێكی پارتی له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌جێندایه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری كه‌ركووك و شێواندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پۆسته‌ری كاندیدانی پارتی ده‌شێوێندرێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی تشرینی دووه‌می 2023) سورا هاشم، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به شێواندنی پۆسته‌ره‌كانی كاندیدانی پارتی دیموكراتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه، رێڕه‌وێكی یاسایی كه به‌هۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كات، كه ره‌فتارێكی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كاندیده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌ی شێواندنی به‌شێك له پۆسته‌ری كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاگاداركراوه‌نه‌ته‌وه.
سورا هاشم جه‌ختیشیكرده‌وه، له پشته‌وه‌ی شێواندنی به‌شێك له پۆسته‌ری كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌جێندا و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه و ئامانج لێی نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی سه‌قامگیری كه‌ركووكه.
سورا هاشم باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك گرنگه و گرنگییه‌كه‌ی له دوولاوه‌یه، یه‌كه‌میان ماوه‌ی 18 ساڵه هه‌ڵبژاردن له‌و شاره بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نه‌كراوه، هاوكات هێزی پارتی ده‌رده‌خات كه به‌هێزه‌وه به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 30 كاندیدی هه‌یه.
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی گوتیشی، به‌رنامه‌یان هه‌یه و پارتی له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری ده‌كاته‌وه. روونیشیكرده‌وه، پارتی به‌رنامه‌ی بۆ ئافره‌تانی كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو كایه‌كانی ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، رێكخراوه‌یی و ئابووری و كارگێڕی به‌شداری بكه‌ن.
سورا هاشم هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پارتی به‌رنامه‌یه‌كی 40 خاڵی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بكات، به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
بڕیاره رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.