چه‌كدارێكی كوردی به‌ره‌ی فه‌تحولشام له حه‌له‌ب خۆی ته‌قاندنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی مافی مرۆڤ له سووریا بڵاویانكرده‌وه، كوردێكی باشووری كوردستان، رۆژی 31ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له حه‌له‌ب ئه‌نجامداوه، كه چه‌كداره‌ی به‌ره‌ی نووسره‌ی پێشوو و فه‌تحولشامی ئێستا بووه.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ئه‌و به‌ره‌ی داده‌نرێت، كه دوای ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له رێكخراوی قاعیده راگه‌یاند و ناوه‌كه‌ی خۆی له به‌ره‌ی نووسره وه گۆڕی بۆ فه‌تحولشام.
لای خۆیه‌وه ئه‌و به‌ره‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كه‌یان ناوی "المغیره الكردی" بووه و یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ئه‌و به‌ره‌یه، له باشووری رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب ئه‌نجامداوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به ده‌یان گه‌نجی كورد، وه‌ك چه‌كدار له ریزه‌كانیدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌ناو ئه‌و به‌ره‌یه‌ش ناویان له‌خۆیان ناوه "به‌ره‌ی ئیسلامی كورد" كه ماوه‌ی دوو ساڵه پێكیانهێناوه.