دوای كڵچدارئۆغڵو، ئۆزێل رێبه‌رایه‌تی جه‌هه‌په ده‌كات
K24 – هەولێر:
پارتی گه‌لی كۆماری توركیا ناسراو به جه‌هه‌په، كه به‌هێزترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه، ئۆزگوور ئۆزێلی وه‌ك رێبه‌ری پارته‌كه له شوێنی كه‌مال كڵچدارئۆغڵو دیاریكرد.
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ، نوێنه‌رانی كۆنگره ده‌نگیان به ئۆزگوور ئۆزێلی ته‌مه‌ن 49 ساڵ له بری كه‌مال كڵچدارئۆغڵو دا، ناوبراو پزیشكی ده‌رمانسازییه و پسپۆرێتی له سیاسه‌تدا كه‌مه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ پشتگیری لێده‌كرێت.
ئۆزێڵ ته‌واوی ته‌مه‌نی له‌نێو كاری ده‌رمانسازیدا له‌شاری ئیزمیردا بردووه‌ته‌سه‌ر، له‌ساڵی 2011 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا، ئۆزێڵ رایگه‌یاندووه، به‌نیازه مێژووێكی نوێ بنووسێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به‌من كرا، خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی بوو له‌پشته‌وه لێمدرا.
بە فەرمی کەمال کڵچدارئۆغڵو دوای 13 ساڵ لە سەرۆکایەتیكردنی جەهەپە، پارتەکەی و سیاسەتی جێهێشت.
کڵچدارئۆغڵو بووە یەکێک لەو سیاسییانەی مێژوو لەیادیان ناکات، لە ساڵێکدا چوار هەڵبژاردنی دۆڕاند، دوو گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و دوو گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پارتەکەی.