پاپا فرانسیس: تكایه جه‌نگ بوه‌ستێنن
K24 – هەولێر:
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان دووباره داوایكرده‌وه، جه‌نگی نێوان حه‌ماس – ئیسرائیل به‌خێرایی بوه‌ستێندرێت، هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێته غه‌ززه‌ییه‌كان و بارمته‌كانیش ئازادبكرێن. گوتیشی: "دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره، تكایه جه‌نگ بوه‌ستێنن".
پاپا فرانسیس دوای ئه‌نجامدانی نوێژی پیرۆزی به‌تریس له رۆما ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـی تشرینی دووه‌می 2023، رایگه‌یاند، دۆخی فه‌ڵه‌ستین ئێجگار مه‌ترسیداره، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلی به‌مهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پاپا ده‌ڵێت: "تكاتان لێده‌كه‌م، جه‌نگ بوه‌ستێنن، پێویسته رێگری له فراوانبوونی جه‌نگه‌كه بكه‌ین، چاره‌سه‌ری برینداران بكه‌ین و هاوكاری بۆ غه‌ززه‌ییه‌كان ره‌وانه بكرێت، چونكه دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره".
هه‌روه‌ها داواشیكرد، بارمته‌كانی هه‌ردوولا ئازاد بكرێن.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی و 9777 هه‌زار كه‌سیش له غه‌ززه كوژراون، جیا له برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زارانی دیكه.