ساڵانە لە سنووری گەرمیان دەیان دۆنم زەوی بە توور دەچێندرێت

kurdistan24.net

K24 – گەرمیان:

ساڵانە لە سنووری گەرمیان دەیان دۆنم زەوی بە توور دەچێندرێت و بەرھەمێكی زۆر دەخرێتە بازاڕەكانەوە، ئەمساڵیش تووری گەرمیان پێگەیشتووە كە بەوە ناسراوە تامەكەی بێ وێنەیە. جووتیارێك دەڵێت: "زیاتر لە سەد ساڵە پارێزگاری لە تۆی تووری مۆر دەكەن و لەكاتی پێگەیشتنیشی سەرەڕای ساغكردنەوەی لە بازاڕە ناوخۆییەكان رەوانەی شارەكانی عێراقیش دەكرێت".

عومەر محەممەد، جووتیار تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێمە توورەکەمان توورێکی جوانە، لە کەلاریش گردەگۆزینە بە تووری سوور بەناوبانگە، ئێمەش بە تووری مۆر بەناوبانگین. گوتیشی: توورەکەی ئێمە تووری گۆبانە خواستێکی زۆری لەسەرە.

توور سەردەمانێک لەناو کورددا بە کۆلا و سێڤن ئەپ دەناسرا، هەر تووریش دەیتوانی لەسەر سفرە یاوەری ساوەر بکات، ئێستا توور لە گەرمیان ئەوەندە زۆر بووە نەک خواستنی ناوخۆ بەڵکو هەناردەی بازاڕەکانی دیەکی کوردستان و عێراقیش دەکرێت.