عێراق مۆڵه‌تی یەك هه‌فته دەداتە كۆمپانیا نەوتییەكان
K24 - ھەولێر
پارێزگاری به‌سره مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كی داوه به كۆمپانیاكانی بواری ده‌ر‌هێنانی نه‌وتی تاكو پابه‌ند بن به به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان.
ماجد نه‌سراوی پارێزگاری به‌سره رایگه‌یاند، كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ته‌نها یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه سوودی كۆمه‌ڵا‌یه‌تی هه‌یه و ئه‌و بڕەپاره‌ی كه له ئه‌ستۆیان دایه ده‌بێ سه‌رفی بكه‌ن.
گوتیشی، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و كاره و پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانیان رێكاری یاسایی توند دژی كۆمپانیاكان ده‌گرینه‌به‌ر.