عه‌لی ته‌ته‌ر: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی به زانكۆ و خوێندنی باڵا ده‌دات
K24 – هەولێر:
پارێزگاری دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات دهۆك له‌دوای راپه‌ڕینی 1991ـوه بووه‌ته خاوه‌نی 7 زانكۆ و 24 په‌یمانگه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ و گرنگی تایبه‌ت به كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن به‌تایبه‌تی خوێندنی باڵا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له ئاهه‌نگی دەرچووانی خولی 28ـەمینی زانکۆی دهۆک رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی زانكۆی دهۆك له شاره‌كه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له ئاداری 1991ـدا. گوتیشی، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئێستا له سنووره‌كانی پارێزگای دهۆك حه‌وت زانكۆ هه‌یه و خزمه‌تی ره‌وشی قوتابیان و په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كه‌ن.
پارێزگاری دهۆك هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دامه‌زراندنی زانكۆی ئاكرێ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، یه‌كێكی دیكه‌یه له ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م به‌تایبه‌تی، به‌مه‌ش دهۆك له‌سه‌ر ئاستی سنووره‌كانیدا بووه‌ته خاوه‌نی حه‌وته‌مه‌ین زانكۆی خۆی.
عه‌لی ته‌ته‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به بواری په‌روه‌رده و فێركردن و به‌تایبه‌تی خوێندنی باڵا داوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دهۆك جگه له زانكۆكانی، هاوكات خاوه‌نی 24 په‌یمانگه‌یشه، كه هه‌مووان هه‌زاران قوتابییان له‌خۆگرتووه و خزمه‌ت زانست و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.
زانکۆی دهۆک لە 31ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1992 دامەزراوە؛ لە 20 کۆلێژ و 69 بەشی جیاوازی زانستی پێکدێت. لە ماوەی 31 ساڵی رابردوودا 54 هەزار و 445 قوتابی لە زانکۆکە دەرچوون و، لە ساڵی خوێندنی 2022-2023ـیش، چوار هەزار و 507 قوتابی دەرچوون.